هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا تووشی کۆرۆنا بوو
هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دوای گەڕانەوەی لە بەریتانیا و ئەنجامدانی پشکنینی بۆی دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا درەنگانی شەوی رابردوو بڵاوی کردەوە کە سۆفی گریگوار ترۆدۆ، هاوسەری جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆکراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە و تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
ئەوەش خراوەتە روو، کە تەندروستی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا باشەو بۆماوەی 14 رۆژیش لە کەرەنتینەدا دەبێت.
لە کەنەدا تاوەکو ئێستا 158 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش تەنها یەک تووشبوو گیانی لەدەستداوە.
باسنيوز
