عەلی ئەکبەر ویلایەتی تووشی کۆرۆنا بووە
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای رێبەری ئێران بۆ کاروباری دەرەوە کە هاوکات سەرۆکی نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری تارانە کە تایبەتکراوە بە نەخۆشی کۆرۆنا، دوای پشکنین دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە و ئێستا لەماڵەکەی خۆیدا کارانتین کراوە.
بەپێی راگەیاندنی نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری، دۆخی تەندروستی جێگیرە و بەرەو باشبوونەوە دەڕوات.
لەماوەی گەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئێران چەندین بەرپرسی باڵای ئێران تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و چەندین کەسیشیان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
