لە چین ژیان ئاسایی دەبێتەوە
لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاوی كردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 15 كەس لە سەرتاسەری وڵات تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەمەش رێژەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 80 ھەزار و 793 كەس و رێژەی مردووانیش گەیشتە سێ ھەزار و 169 كەس.
ھەروەھا ھەرێمی ھۆبی چین ھەڵگرتنی ئاستەنگەكانی بەرھەمھێنان و ھاتووچۆ و گەشكردنی راگەیاند و ژیان ئاسایی بووەوە.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی كۆرۆنا رۆژانە دەیان كەس لە چین دەمردن و سەدانی دیكەش تووش دەبوون، بەڵام ئێستا چین لە كۆنترۆڵكردنی یەكجارەكی نزیك دەبێتەوە و رۆژانە ئامارەكان بەرەو دابەزین دەچن.
لەلایەكی دیكەوە تایوان تۆماركردنی 11 حاڵەتی دیكەی توشبوون بەڤایرۆسەكەی راگەیاند.
K24
