ترەمپ گەشتکردنی ئەمریکییەکان بۆ ئەوروپا قەدەغە دەکات
سەرۆکی ئەمریکا گەشتکردنی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بۆ وڵاتای ئەوروپا قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-3-2020، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، قەدەغەکردنەکە لە رۆژی هەینی 13-3-2020ـەوە دەست پێدەکات و یەک مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، کە هەموو وڵاتانی ئەوروپا جگە لە بەریتانیا دەگرێتەوە، وەک هەنگاوێکی وڵاتەکەیەتی بۆ زیاتر بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
تائێستا لە ئەمریکا هەزار و 329 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 38 کەس گیانین لەدەست داوە.
باسنيوز
