له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشته نۆ هه‌زار كه‌س
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 63 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆرناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 354 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، 958 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه له ئێران نۆ هه‌زار کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا دوو هه‌زار و 959 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تا ئێستا 490 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە بەم چەشنەیه:
پارێزگای ورمێ 100 حاڵەت
پارێزگای سنە 84 حاڵەت
پارێزگای کرماشان 59 حاڵەت
پارێزگای ئیلام 62 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان 185 حاڵەت
باسنيوز
