ئەردۆغان داوا دەكات ڤیزای ئەورووپا لەسەر هاووڵاتیانی توركیا هەڵبگیرێت
عەبدولقادر سەلفی رۆژنامەنووسی نزیك لە ئەردۆغان ئاشكرای دەكات كە ئەردۆغان گوتوویەتی، ئێوە یاری بە كات دەكەن، چونكە لە رێككەوتنی ٢٠١٦_دا ٧٢ مەرجتان بۆ توركیا دانابوو تا ڤیزای ئەورووپا لەسەر هاووڵاتی توركیا هەڵبگیرێت، توركیاش ٦٦ مەرجی جیێەجێ كردووە، كەچی بۆ ٦ مەرجیتر بەڵێنی خۆتان نابەنە سەر.
سەلفی بۆ رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی نووسیویەتی: "بەرپرسانی یەكێتیی ئەورووپا بە ئەردۆغانیان گوتووە، كە هەموو ئەو داواكارییانەی توركیا داوای دەكات، وەكوو هەڵگرتنی ڤیزا و پابەندبوون بە یەكێتی گومرگی ئەورووپا، پەیوەستە بە ریفۆرمی سیاسی و دەبێت توركیا بە كردار بیر لە ریفۆرمی سیاسی بكاتەوە، ئەوكات یەكێتیی ئەورووپا نەرمی بەرامبەر بە توركیا دەنوێنێت".
باس لەوە دەكات، كە ئەردۆغان پێیانی گوتووە، باس لەو ٦ مەرجە مەكەن و ئەوەندە خۆتانی پێوە سەرقاڵ مەكەن، وەرن ڤیزای ئەورووپا لەسەر هاووڵاتی توركیا هەڵبگرن.
باسنيوز
