ترەمپ و بن سەلمان تاوتوێی دابەزینی نرخی نەوت دەکەن

 ترەمپ و بن سەلمان تاوتوێی دابەزینی نرخی نەوت دەکەن


سەرۆکی ئەمریکا و شازادەی جێنشینی سعودیە تاوتوێی دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، دەکەن.

جاد دێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی و محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە بە تەلەفۆن، بازاڕی نەوت و پرسە جیهانییەکانیان تاوتوێ کردووە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیاتر لە 100 وڵات، نرخی نەوتی جیهانی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە نزیکەی 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

سعودیە یەکێژکە لە سەرچاوە گرنگەکانی نەوتی جیهانی و زۆربەی نەوتەکەشی دەفرۆشێتە کۆمپایا ئەمریکییەکان.










باسنیوز
Top