وه‌زیرى ته‌ندروستیی به‌ریتانیا تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو

 وه‌زیرى ته‌ندروستیی به‌ریتانیا تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو
پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ وه‌زیرى ته‌ندروستیی به‌ریتانیا ئه‌نجام درا و ئه‌نجامه‌كه‌ى پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/3/2020، میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ نادین دۆریس، وه‌زیرى ته‌ندروستیی به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ى پۆزه‌تیڤ بووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌.

تا ئێستا له‌ به‌ریتانیا 383 كه‌س تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه‌، به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 18 كه‌سیش به‌ ته‌واوه‌تى چاك بوونه‌ته‌وه‌.










باسنيوز
Top