وهان... سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا راگەیەندرا

وهان... سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا راگەیەندرا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە چێ جین بینگ سەرۆكی چین لە مۆڵگەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەدا، سەركەوتنی وڵاتەكەی بەسەر كۆرۆنادا راگەیاند و دووپاتی كردەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی هوبێ و گەورە شاری وهاندا بە تەواوی كۆنترۆڵ كراوە.

چێ جین بینگ ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار سەردانی وهانی كرد دوای دەستپێكردنی تەنگژەكە و بەم بۆنەیەوە لە میانی وتارێكی تایبەتدا رایگەیاند "سەركەوتنێكی سەرەتاییمان بەدەست هێنا، لە هوبێ و وهان دۆخەكە بەرەو سەقامگیری دەچێ".

تا ئێستا ژمارەی تووشبووانی كۆچكردوو بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەر ئاستی جیهان، چوار هەزار كەسی تێپەڕاندووە، لە دوێنێشەوە تەنها 17 كەس بە هۆی ڤایرۆسەكەوە لە چین گیانیان لەدەست داوە، هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە تەنها 19 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەكە لە چین تۆمار كراون.

لە كاتێكدا ڤایرۆسەكە لە چین بەرەو كۆنترۆڵكردن دەچێت، لە وڵاتانی جیهاندا مەترسییەكانی بەردەوام لە زیادبووندایە، بە تایبەتییش لە چەند وڵاتێكی وەكو ئیتاڵیا، كۆریای باشوور و ئێران مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە زیاتر بووە.











باسنيوز


Top