پەرلەمانتارێکی ئێرانی: ئەمریکا ڤایرۆسێکی ترسناکتر لە کۆرۆنا لە وڵاتەکەمان بڵاو دەکاتەوە

پەرلەمانتارێکی ئێرانی: ئەمریکا ڤایرۆسێکی ترسناکتر لە کۆرۆنا لە وڵاتەکەمان بڵاو دەکاتەوە
پەرلەمانتارێکی ئێرانی رایدەگەیەنێت،کە ئەمریکا ڤایرۆسکێکی ترسناکتر لە ڤایرۆسی کۆرنای لە ئێران بڵاو کردووەتەوە.

شەهرۆز بەرزکر، ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری تەندروستی، بۆی دەرکەوتووە ئێستا دوو ڤایرۆسی ترسناک لە ئێران بڵاو کراونەتەوە.

شەهرۆز بەرزکر هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا جگە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای چینی، ڤایرۆسێکی ترسناکتر لە ئێران بڵاو بووەتەوە، کە پیلانی ئەمریکایە دژی ئێران.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ژنێکی پەرستاری تەمەن 25 ساڵ بە ڤایرۆسە ترسناکەکەی ئەمریکا گیانی لەدەست داوە.












باسنيوز

Top