کۆرۆنا گەیشتە نزیک ترەمپ
هەردوو کۆنگرێسمان مات گەیتز و دوۆگ کۆلینس رایانگەیاندووە، لە ماڵەکانیان، خۆیان کەرەنتینەکردووە بەهۆی ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسانە کردووە کە تووشبووی ڤایرۆسەکە بوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیان، گەیتز بە فڕۆکەی ئەیر فۆرس1، لەگەڵ ترەمپ رۆژی دووشەممە لە ئۆرلاندۆوە چووە بۆ واشنتن.
گەیتز مانگی رابردوو چووە کۆنفراسێک لە ماریلاند و لەوێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێبووە. لە پۆستێکی تویتەری ئەو کۆنگرێسمانە هاتووە، ئەگەرچی نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی نییە، بەڵام پشکنینی بۆ کراوە و بەم نزیکانە پشکنینەکان دەردەچن.
لە ئەمەریکا 708 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەن و 27 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، 15 کەسیش چاکبوونەتەوە.
K24-
