پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 9-3-2020، جۆزیپی کۆنتی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بە میدیاکانی ووڵاتەکەی راگەیاندووە، ئیتاڵیا بە خراپترین دۆخدا تێدەپەڕێت، بەڵام بەهێزە و دەتوانێ ئەو قەیرانە تێپەڕێنێت.
جۆزیپی کۆنتی هەروەها رایگەیاندووە، پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای بۆ کراوە و دەرکەوتووە هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە کۆرۆنای تێدا نییە و لە رەوشێکی تەندروستیی باش دایە.
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئێستا بۆ دوو مەبەست تێدەکۆشن، یەکەم بریتییە لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و دووەم بریتییە لە پتەوکردنی چاودێریی تەندروستی.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا حەوت هەزار و 375 کەس لە ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لەو ژمارەیەشدا 366 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
