دوو بەرپرسی دیکەی ئێرانی بەهۆی کۆرۆرناوە گیانیان لەدەست دا

دوو بەرپرسی دیکەی ئێرانی بەهۆی کۆرۆرناوە گیانیان لەدەست دا
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، جێگری پێشووی ئیدارەی سیاسیی سوپای پاسداران و دادوەرێکی دادگای پارێزگای "گیلان" بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا گیانیان لەدەست داوە.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە: "فەرزاد تەزەری" جێگری پێشووی ئیدارەی سیاسیی سوپای پاسداران کە چەند ڕۆژێک نەخۆشخانە بووە ئەمڕۆ دووشەممە لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەست داوە.

هاوکات میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە لە درێژەی مردنی بەرپرسانی ئێرانی بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا، "مووسا توراب‌زادە" دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی گیلان کە دادوەری تایبەتی چاپەمەنییەکانیش بووە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو دادوەرە پێشتر لە شەڕی ئێران و عێراقیشدا لە ڕیزەکانی سوپادا بووە و بەرکەوتەی کیمیایی بووە.

لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا کە ڤایرۆسی کۆرۆرنا لە ئێران ڕاگەیەندراوە چەندنی بەرپرس و مەلا و دوو پەرلەمانتاری ئێرانی بەهۆی کۆۆرناوە گیانیان لەدەست داوە و چەندین بەرپرسی دیکە و هاوکات ٣٢ پەرلەمانتاریش بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە توشی کۆرۆرنا بووە.

میدیاکانی ئێران هەر ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە کە ئیسماعیل نەجار، سەرۆکی ناوەندی قەیرانەکانی ئێرانیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بووە.











باسنيوز

Top