ژمارەی مردووانی هۆتێلە رووخاوەکەی چین گەیشتە 10 کەس
ئێوارەی رۆژی شەممە 7-3-2020، هۆتێلێک، کە تایبەتکرابوو بۆ چاودێریکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری چوانچۆ لە رۆژهەڵاتی چین، رووخا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8-3-2020، وەزارەتی کاروباری فریاگوزاریی چین رایگەیاندووە، تا ئێستا توانیوانە 42 کەس لەژێر داروبەردی هۆتێلە رووخاوەکە رزگار بکەن، کە باری تەندروستیی پێنج کەسیان لە مەترسی دایە.
بەهۆی رووخانی ئەو هۆتێلەوە و بەپێی دوایین ئامار، 10 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
