لاڤرۆڤ بە ئەردۆغانی نەوتووە من سەرسامم بە تۆ
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، هەواڵێكی میدیاكانی سەر بە ئاكەپە بە درۆ دەخاتەوە، كە ئاماژەیان دابوو لە كۆوونەوەی لووتكەی رەجەب تەییب ئەردۆغان و ڤلادمیر پۆتین لە مۆسكۆ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە ئەردۆغانی گوتووە سەرسامم بە تۆ.
لە كۆبوونەوەی لووتكەی نێوان ئەردۆغان و پۆتین، سێرگیی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بە پێكەنینەوە چووە لای ئەردۆغان و دەمەتەقێیەكی كورتیان كرد.
میدیاكانی سەر بە ئاكەپە لەبارەی ئەو گفتوگۆ كورتەی نێوان لاڤرۆڤ و ئەردۆغان بڵاویان كردەوە، كە لاڤرۆڤ بە ئەردۆغانی گوتووە "سەرسامم بە تۆ و خۆشم دەوێیت".
بەڵام وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لەڕێگەی تویتەرەوە وەڵامی میدیاكانی سەر بە ئاكەپەی داوەتەوە و دەڵێت لاڤرۆڤ شتی وای نەگوتووە.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەنووسێت: "لاڤرۆڤ بە ئەردۆغانی گوتووە ریباتەكەت (كراڤێت) جوانە، نەی گوتووە سەرمامم بە تۆ".
باسنیوز
