کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: ژنان شایەنی ئەوەن شکۆمەندانە و بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: ژنان شایەنی ئەوەن شکۆمەندانە و بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە رۆژی جیهانی ژاناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ژنان شایەنی ئەوەن شکۆمەندانە و بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە یادی رۆژی جیهانی ژناندا بڵاویکردەوە، "پێویستە هەموان دەنگ هەڵبڕین و شان بە شانی ژنانی سەرتاسەری دونیا بوەستین و رایبگەیەنین کە ژنان شایەنی ئەوەن شکۆمەندانە و بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

رۆژی جیهانی ژنان دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لەو بەرەوپێشچونەی هاتوەتە ئاراوە و بانگەوازێکە بۆ گۆڕانکاری و بەرزڕاگرتنی کاری ئازایانە


ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی جیهانی ژنان دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لەو بەرەوپێشچونەی هاتوەتە ئاراوە و بانگەوازێکە بۆ گۆڕانکاری و بەرزڕاگرتنی کاری ئازایانە و سوربونی ژنانی ئاسایی لەسەر ئامانجەکانیان، "ئەو ژنانەی ڕۆڵێکی نایابیان بینیوە لە مێژوی ووڵات و کۆمەڵگەکانیان. ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز بێت".

8ی مارس و ڕۆژێکی تایبەتە بە ئافرەتان و وەک جەژنێکی تایبەتی یادی دەکرێتەوە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان


8ی مارس و ڕۆژێکی تایبەتە بە ئافرەتان و وەک جەژنێکی تایبەتی یادی دەکرێتەوە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان، بەگشتی لەم ڕۆژەدا کوردستانیش هەندێک ئاهەنگ و بۆنە و کۆڕ و سیمناری تایبەت بە خانمان بەڕێوەدەچێت و خەڵاتیش بە بەشێک لە خانمان دەبەخشرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ مەراسیمێکی فەرمی بەڕێوەناچێت.

لەڕوی بیروباوەڕەوە ئەم بۆنەیە زیاتر هاندانی خانمانە بۆ ئەوەی بوێرانە هەوڵبدەن و شان بەشانی پیاوان کاربکەن بەبێ بیرکردنەوە لە جیاوازی ڕەگەزی تا ژیانێکی باشتر بەدەستبهێنێت


لەڕوی بیروباوەڕەوە ئەم بۆنەیە زیاتر هاندانی خانمانە بۆ ئەوەی بوێرانە هەوڵبدەن و شان بەشانی پیاوان کاربکەن بەبێ بیرکردنەوە لە جیاوازی ڕەگەزی تا ژیانێکی باشتر بەدەستبهێنێت، لەڕێگای ئەو کارەی کە خۆی خواستی لەسەریەتی شکاندنی بەربەستەکان، لەلایەکی دیکەوە دژی زوڵم و توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان کۆشش دەکرێت بۆ نەمانی چەوساندنەوە و ستەمکردن بەرامبەر بە ڕەگەزی مێ و سەیرکردنی وەک مرۆڤێک.





خەندان
Top