بە بڕیاری ئەردۆغان رێگای دەریایی ئیجە بەڕووی پەنابەراندا داخرا

بە بڕیاری ئەردۆغان رێگای دەریایی ئیجە بەڕووی پەنابەراندا داخرا
فەرماندەی ئاساییشی دەریایی توركیا رایدەگەیەنێت، بە هۆی خراپی كەشوهەوا و هەروەها ئەو مەترسییەی لە دەریای ئیجە بۆ پەنابەران دروست دەبێت، لەسەر داوای رەجەب تەییب ئەردۆغان رێگای دەریای ئیجە بەڕووی پەنابەران داخراوە.

دوای ئەوەی توركیا رێگای وشكانی بۆ پەنابەرانی سووری و ئەفغانی كردەوە تا بچنە یۆنان و لەوێشەوە بۆ ئەورووپا، یۆنان بۆ توندی وەڵامی پەنابەرانی دایەوە و، نایەڵێت هیچ پەنابەرێك لە سنووری ئەوان بپەڕێتەوە، بۆیە پەنابەران دەیانەوێت رێگای دەریای ئیجە تاقی بكەنەوە، كە ساڵی پار دەیان پەنابەر بە هۆی نوقوومبوونی بەلەمەكەیان لەو دەریایە خنكان.

فەرماندەی ئاساییشی دەریایی توركیا، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ میدیاكانی توركیای ناردووە، ئاشكرای دەكات كە ئەردۆغان و وەزیری ناوەخۆی توركیا فەرمانیان كردووە، بە هیچ شێوەیەك رێگە نەدەن پەنابەران لە رێگای دەریای ئیجەوە بچنە یۆنان.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە ئەردۆغان گوتوویەتی، بە هۆی ئەوەی رێگای ئیجە مەترسییە و گیانی پەنابەران پارێزراو نابێت، بۆیە نابێت لەو رێگەیەوە كارئاسانیان بۆ بكرێت.











باسنيوز


Top