ژنە پەرلەمانتارێکی ئێرانی بەهۆی کۆرۆرناوە گیانی لەدەست دا

 ژنە پەرلەمانتارێکی ئێرانی بەهۆی کۆرۆرناوە گیانی لەدەست دا


بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، فاتمە ڕەهبەر یەکێک لەو ژنە پەرلەمانتارانەی کە تازە وەک نوێنەری تاران هەڵبژێردراوەم بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆرنا گیانی لەدەدت داوە.

ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، فاتمە ڕەهبەر کە چەند ڕۆژێک بووە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانە بووە و لە حاڵی بێهۆشیدا بووە، ئەمڕۆ شەممە لە نەخۆشخانەیەکی اتران، گیانی لەدەست داوە.

لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە دووەمین پەرلەمانتاری نوێی ئێرانە کە بەهۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە ماوەی نزیکەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا کە لە ئێران تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران ڕاگەیەندراوە، بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەو و وڵاتە دوو پەرلەمنانتار، چەند مەلا و فەرماندەیکی سوپا و سێ پەرستار بەهۆی تووشبوون بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.

هاوکات چەندان بەرپرسی دیکەش بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٢ پەرلەمانتاریش ڕایان گەیاندووە تووشی کۆرۆرنا بووە.

بەپێی دوایین ئاماری ئێران کە دوێنێ رای گەیاندووە هەتا ئیستا لە ئێران 4هەزار و 747 کەس لەو وڵاتە تووش بوون و 124 کەسیش گیانیان لەدەست داوە و لە سەرجەم پاریزگاکانی ئەو وڵاتە بڵاو بووەتەوە.




باسنيوز
Top