محەمەد بن سەلمان سێ کەسی نزیکی خۆی دەستگیر دەکات

 محەمەد بن سەلمان سێ کەسی نزیکی خۆی دەستگیر دەکات


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە، سێ ئەندامی باڵای بنەماڵەی شاهانەی سعودیە، دەستگیر کراون و باس لەوە دەکرێت، کە بە فەرمانی شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە، دەستگیر کراون.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەو سێ کەسە سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 6-3-2020 دەستگیر کراون و تا ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنیان دیار نییە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرنال)ی ئەمریکی، ئەو سێ کەسە بە فەرمانی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و کوڕی شا سەلمانی شای سعودیە و بە تۆمەتی ”خیانەت لە نیشتمان“، دەستگیر کراون.

دەستگیرکراوەکان بریتین لە؛

- ئەحمەد بن سەلمان، کوڕی بچوکی شا سەلمان

- محەمەد بن نایف، شازادەی جێنشینی پێشووی سعودیە

- نەواف بن نایف

محەمەد بن نایف و نەواف بن نایف، برای یەکترن و برازای شا و ئامۆزای محەمەد بن سەلمانن.

پێشتریش لە ساڵی 2017 و لەو کاتەی محەمەد بن سەلمان خۆی وەک شازادەی جێنشینی سعودیە راگەیاند، ژمارەیەک ئەندامی بنەماڵەکەی بە تۆمەتی گەندەڵی، دەستگیر کرد، کە محەمەد بن نایف یەکێک بوو لە دەستگیرکراوەکان.









باسنيوز
Top