ئەردۆغان بە لاوازی دەچێتە بەردەم پۆتین

ئەردۆغان بە لاوازی دەچێتە بەردەم پۆتین
ئەمڕۆ ٥ی ٣ی ٢٠٢٠ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، لەبارەی ئیدلیبەوە لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین لە مۆسكۆ كۆ دەبێتەوە، بەڵام بە گوێرەی شڕۆڤەی زۆربەی سیاسییەكان و میدیا جیهانییەكان، ئەردۆغان بە دەستبەتاڵی دەگەڕێتەوە، هەروەها بە لاوازیش دەچێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ پۆتیندا.

سینان ئولگەن، سەرۆكی دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی (ئێدام)ی توركی، قسەی بۆ ماڵپەری (BBC)ی توركی كردووە و پێی وایە توركیا لە ئیدلیب هەرچییەكی دەست بكەوێت، دەبێت بە پاڵپشتی و هاوكاری رووسیا بێت.

سینان باس لەوە دەكات، كە بەهۆی ئەوەی لە ئیدلیب توركیا بەتەنیا جێ هێڵدراوە و هیچ لایەنێك هاوكاریی ناكات، بۆیە ئەردۆغان بە دەستێكی لاوازەوە دەچێتە مۆسكۆ و لەگەڵ پۆتین دادەنیشێت.

ئاژانسی (فاینەشنال تایمز) هەڵسەنگاندنی بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ لای پۆتین كردووە و، ئەویش باس لە لاوازیی ئەردۆغان دەكات بەرامبەر بە پۆتین و دەڵێت چونكە لە سووریا كەس توركیا ناپارێزێت، بۆیە ریسكی توركیا لە ئیدلیب زیاتر دەبێت.

هەمان ئاژانس لە بەشێكی تری شڕۆڤەكەیدا، باس لە عەفرین و ئەلباب دەكات، كە توركیا بە هاوكاریی گرووپەکانی سووریای ئازاد داگیری كرد و دەڵێت ئەگەر توركیا نەچێتە ژێر باری رووسیا لە ئیدلیب، رەنگە ئەو شوێنانەش بكەونە مەترسییەوە بۆ توركیا، چونكە توركیا بە هاوكاریی رووسیا توانی ئەو ٢ شوێنە بخاتە ژێر ركێفی خۆیەوە.

(فاینەشیال تایمز)، باس لە دوو ئامانجی توركیا لە سووریا دەكات، یەكەمیان هێزە كوردییەكان نەتوانن دەوڵەتی كوردی دورست بكەن، یان رۆژئاوا نەبێتە خاوەن فیدڕاڵی، هەروەها ئامانجی دووەمیش دروستكردنی ناوچەیەكی ئارامە لەسەر سنووری سووریا و توركیا بۆ كۆكردنەوەی ئاوارەكان، بۆ هەردوو ئامانجیش پێویستی بە هاوكاریی رووسیا هەیە، بۆیە ئەردۆغان بە هەموو شێوەیەك دەبێت بچێتە ژێر











باسنيوز


Top