ئه‌مه‌ریكا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا یارمه‌تی عێراق و 25 وڵاتی دیكه ده‌دات
له به‌یاننامه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، "ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك یه‌كه‌م گوژمه له‌و 100 ملیۆن دۆلاره خه‌رج ده‌كرێت، كه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی داوه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاتانه ته‌رخان بكات، كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پێشینه‌ی وڵاتانی جیهانن، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بڕه پاره‌یه راده‌ستی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش یان پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، كه له‌لایه‌ن هاوبه‌شه جێبه‌جێكاره‌كانی ئاژانسی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت".
جگه له عێراق، بڕیاره ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌فغانستان، ئه‌نگۆلا، ئیندۆنیزیا، كازاخستان، كینیا، باشووری ئه‌فریقیا، تاجیكستان، فلپین، توركمه‌نستان، ئۆزبه‌كستان، زامبیا، زیمبابۆی، به‌نگلادش، میانمار، كامبۆدیا، ئه‌سیوپیا، قیرغیزستان، لو، مه‌نگۆلیا، نیپال، نێجیریا، پاكستان، تایلاند و ڤێتنام خه‌رج بكرێت.
