ئێران ڕەتی دەکاتەوە کە وەزیری پیشەسازیی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بووبێت
هەمان ماڵپەڕ لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو وەزارەتی پیشەسازیی ئێرانەوە ئاشکرای کردووە کە وەزیری پیشەسازی تووشی ڤایۆرۆسی کۆرۆرنا نەبووە، بەڵکوو بەهۆی بەرکەوتنی کیمیایی سەردەمی شەڕ تووشی هەناسەتەنگی بووە.
هاوکات ئێستا بەهۆی هەوکردنی گوێیەکانی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا دوورە لە ڕاستییەوە.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵا و پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە ژمارەیان زیاتر لە 30 کەسە و 23 کەسیان پەرلەمانتار بوون.
هەتا ئێستا یەک پەرلەمانتار و ئەندامێکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژووەندییەکانی ئێران و فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران هەتا ئێستا لە ٢٧ پارێزگای ئەو وڵاتە ڤایرۆسی کۆرۆرنا بڵاو بووەتەوە و ٧٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو هەزار و ٣٣٦ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
باسنيوز
