سەرۆکی فریاگوزارییە تەندروستییەکانی ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بووە

 سەرۆکی فریاگوزارییە تەندروستییەکانی ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بووە
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، پیرحوسێن کوولیوەند، سەرۆکی فریاگوزارییەکانی ئێران دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆرنا لەو وڵاتە تووش ئەو ڤایرۆسە بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

لەمبارەوە، بەشی ڕاگەیاندنی فریاگوزاریی ئێران بڵاوی کردووەتەوە: "باری تەندروستیی کوولیوەند کە تووشی کۆرۆرنا بووە، ئێستا باشە و جێگەی نیگەرانی نییە".

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە چەندانین بەرپرس و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە توشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون و چەند کەسێکیشیان گیانیان لەدەست داوە.

هەر ئەمڕۆ جێگری پەرلەمانی ئێران ئاشکرای کرد کە پاش پشکنین دەرکەوتووە 23 ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون.

لەناو بەرپرسانیش جێگری وەزیری تەندروستی، گوتەبێژی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی وتووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون و هاوکات ئەندامێکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی حکوومەت و پەرلەمانتارێکیش گیانیان لەدەست دا.











باسنيوز


Top