ژمارەی پەرلەمانتارە ئێرانییە تووشبووەکان بە کۆرۆنا گەیشتە 23 پەرلەمانتار
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 3-3-2020 عەبدولڕەزا میسری، پەرلەمانتاری ئێران رایگەیاندووە، پزیشکەکان تووشبوونی ئەو 23 پەرلەمانتارەیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەلماندووە.
عەبدولڕەزا میسری داوای لە پەرلەمانتارانی دیکەی وڵاتەکەی ککردووە، ئەم ماوەیە لەگەڵ خەڵک کۆ نەبنەوە تاوەکو تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبن.
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە دوو هەزار و 336 کەس، کە 77 کەسیان بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە و لەنێو مردووەکانیش، چەندین بەرپرس و پەرلەمانتار هەن.
باسنيوز
