کیم جۆنگ ئون سەرپەرشتیی تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێ دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 3-3-2020، بە سەرپەرشتیی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، سوپای ئەو وڵاتە مانۆڕێکی مووشەکهاوێشتنی ئەنجام دا.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، سوپای کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستیی کورت مەودای تاقیکردووەتەوە و ئاراستەی دەریای کردووە.
پێشتر حکوومەتی کۆریای باکوور رایگەیاندبوو، کە چەکێکی نوێی ستراتیجی دەکەنەوە.
