حکوومەتی تورکیا: زیاتر لە 130هەزار پەنابەری نایاسایی تورکیایان بەجێ هێشت

 حکوومەتی تورکیا: زیاتر لە 130هەزار پەنابەری نایاسایی تورکیایان بەجێ هێشت


وەزیری ناوخۆی حکوومەتی تورکیا ژمارەی ئەو پەنابەرە نایاساییانە ئاشکرا دەکات، کە تورکیایان بەجێ هێشتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3-3-2020،سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، 130 هەزار و 469 پەنابەری نایاسایی، کە لە تورکیا دەژیان، ئەو وڵاتەیان بەجێ هێشتووە.

ئەو ژمارەیەی پەنابەرانی نایاسایی وەک سولەیمان سۆیلو رایگەیاندووە، تا کاتژمێر 9:15 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تورکیایان بەجێ هێشتووە و روویان لە یۆنان کردووە و پرۆسەکەش بەردەوامە.

لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27-2-2020ـەوە تورکیا بۆ گوشارخستنە سەر وڵاتانی ئەوروپا بۆ پاڵپشتیکردنی لە شەڕی دژی رژێمی سووریا لە ئیدلیب، دەرگای بەڕووی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا کردەوە و پەنابەرەکانی بە پاس و تەکسی گەیاندە دوا خاڵی سنووریی وڵاتەکەی.



باسنیوز
Top