توركیا كوژران و برینداربونی دو سه‌ربازی دیكه‌ی له ئیدلیب راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ناسنامه‌ی یه‌كێك له سه‌ربازه كوژراوه‌كانی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، شه‌وی رابردو له‌ئه‌نجامی بۆردمانی سوپای سوریا كوژراوه و سه‌ربازێكی دیكه‌شیان برینداربوه.
ئه‌و سه‌ربازه‌ی كه كوژراوه ناوی مسته‌فا محه‌مه‌د-هو دوێنێ دوشەممە له ئیدلیب كوژراوه
به‌گوێره‌ی ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ربازه‌ی كه كوژراوه ناوی مسته‌فا محه‌مه‌د-هو دوێنێ دوشەممە له ئیدلیب كوژراوه.
له 25ی مانگی (کانونی دوەم/1)ی ئەم ساڵەوە تا ئێستا هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د كه له‌لایه‌ن روسیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت، هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له باكوری سوریا چڕكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه، هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌و پارێزگایه ناچاربون ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا هه‌ڵبێن.
باس‌نیوز
