ژمارەی مردوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە شەش کەس
پێشتر ئاماری مردوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دوو کەس بوو.
ڕاگەیاندنی مەرگی شەش کەس هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
د. جێف دووچین، سەرۆکی ئاژانسی تەندروستیی گشتی لە سیاتل لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کردووە، پێشنیازی داخستنی قوتابخانەکان و هەڵوەشانەوەی چالاکیەکان ناکەن، بەڵام ئەگەر هەیە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر ببێت.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ئێستا لە هەموو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 100 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە تەنیا ١٨ کەس لە ویلایەتی واشنتۆن تووش بوون.
لە عێراق ٢٦ کەس تووشی ڤایرۆسکە بوون کە پێنج کەسیان لە سلێمانی و چوار کەسیشیان لە کەرکووکن.
لە ئێران ٦٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و هەتا دوێنێ دوانیوەڕۆ بەپێی دوایین ئامارەکانی میدیاکانی ئێران ١٥٠١ کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆرنا بوون.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کەلە شاری وۆهانی چین سەری هەڵدا، ئێستا لە ٧١ وڵات بڵاو بووەتەوە و زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس لە هەموو جیهان تووش بوون و گیانی سێ هەزار کەسی ئەستاندووە.
باسنیوز
