ئێران: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ هەزار و ٥٠١ کەس بەرز بووەوە

ئێران: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ هەزار و ٥٠١ کەس بەرز بووەوە
گوتەبێژی دەستەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە وڵاتەکە راگەیاند.

کیانوش جیهانپوور، گوتەبێژی دەستەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژانەی خۆیدا ئاشکرای کرد، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید -19) لە ئێران لە ٩٧٨ حاڵەتەوە بۆ هەزار و ٥٠١ حاڵەت بەرز بووەتەوە.

ئەوەشی راگەیاند کە لە سەرجەمی تووشبواندا تائێستا ٦٦ کەس گیانیان لەدەست داوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢ کەس بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە. هاوکات ٢٩١ تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونەتەوە.

جیهانپوور ئاماژەی بەوە دا کە لە نەخۆشخانەکانی ئێران ٤ هەزار و ٣١٢ کەس بە گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دابڕگەی پزیشکیدا چاودێری دەکەن.

ئامارەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کە تائێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران رای گەیاندبێت، بەم شێوەیەیە:

- ٦ حاڵەت لە سەقز
- ٢ حاڵەت لە بانە
- حاڵەتێک لە کامیاران
- یەک حاڵەت لە سنە
- ٢ حاڵەت لە کرماشان
- یەک حاڵەت لە ئیلام













باسنيوز


Top