دەیان هاووڵاتیی کوردستان و عێراق لە تورکیا گیریان خواردووە
هاووڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ئەو خەڵکانەیان بڵاو کردووەتەوە، کە لە دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل لە دیوی هەرێمی کوردستان)، رێگای گەڕانەوەیان داخراوە.
رۆژی شەممە 29-2-2020، تورکیا بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، کە ئێستا لە عێراق 13 کەس تووشی بوون، دەروازە سنوورییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی عێراق و هەرێمی کوردستان داخست.
باسنيوز
