پووتین: خۆم و ئەردۆغان کێشەکانی ئیدلب چارەسەر دەکەین
بەپێی راگەیێندراوێکی کرێملن، پووتین بە ماکرۆنی گوتووە کە خۆی لەگەڵ ئەردۆغان لە چەند رۆژی داهاتوودا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە و باس لە هەموو کێشەکانی سووریا دەکەن و هەموو رێگەچارەکان بۆ دۆخی سووریا دەدۆزنەوە.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لەوە کراوە کە چۆن رووبەڕووی کێشە مرۆییەکان لە ئیدلب دەبنەوە.
ئەم قسانەی پووتین دوای ئەوە دێت کە باس لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەنێوان تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و رووسیا دەکرا. پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو کە پێویست بە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی ناکات و لەگەڵ پووتین کێشەکان چارەسەردەکەن.
پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن رایگەیاند بوو، دەکرێت رۆژی 5ی ئازار یان 6ی ئازار ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببنەوە.
