وڵاتێکی دیکەی عەرەبی یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند

وڵاتێکی دیکەی عەرەبی یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند
وڵاتێکی دیکەی عەرەبی یەکەمین حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی قەتەڕ ڕای گەیاند، حاڵەتێکی دڵنیای تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە کە هاووڵاتییەکی قەتەرییە و تەمەنی ٣٦ ساڵە و لەم دواییانەدا لە ئێران گەڕاوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، شێخ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەر داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردبوو، ئێران جێبهێڵن.

پێشتر باڵوێزخانەی ئێران لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ لە راگەیاندراوێکدا داوای لە هاووڵاتیانی ئێرانی کردبوو، سەردانی قەتەڕ نەکەن، لە ئەنجامی مامەڵەی هاوشێوەی دەوڵەتی قەتەڕ بەرامبەر بە ئێران.









باسنيوز


Top