خەڵکی باشووری ئێران بنکەیەکی تایبەت بە تووشبووانی قوم بە کۆرۆنا دەسووتێنن
خەڵکی شاری بەندەر عەباس لە باشووری ئێران، بنکەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە قوم، دەسووتێنن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی ئەم مانگە (مانگی 2ـی 2020) لە شاری قوم لە ئێران سەری هەڵداوە و تا ئێستا 388 کەس تووشبوون، کە 34 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی کردنەوەی سەنتەرێک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی خەڵکی قوم بە کۆرۆنا لە گەڕەکی تەوحید لە بەندەر عەباس، بڵاو بووەوە.
خەڵکی گەڕەکەکە دژایەتیی خۆیان بۆ کردنەوەی ئەو سەنتەرە لە شارەکەیان کردووە و ئاگریان لەو بنکە تەندروستییە بەرداوە و سووتاندوویانە.
فاتیمە نەورۆزیان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لەو شارە رایگەیاندووە، هیچ نەخۆشێک نەگوازراوەتەوە ئەو بنکە تەندروستییە و لەوێ تەنیا پشکنین بۆ خەڵک دەکرێ.
باسنيوز
