مایک پێنس : 47 هەزار کەس لە ئەمەریکا بە گومانی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینیان بۆ کراوە
پێنس کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاری فلۆریدا بە ئینتەرنێت قسەی دەکرد، گووتی: "لە هەموو حاڵەتەکان، خەڵکەکە چارسەر دەکرێن و بەشێوەیەکی زۆر باش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".
بە تێکڕا، 15 حاڵەتی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە و 46 حاڵەتیش لەوانە تۆمارکراوە کە لە دەرەوەی ئەمەریکا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون و گەڕاونەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، 47 هەزار کەس لە ئەمەریکا بە گومانی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینیان بۆ کراوە و لە دوو هەفتەی رابردووش، هیچ حاڵەتێکی نوێ لە ئەمەریکا تۆمار نەکراوە.
K24
