ئێران؛ بەهۆی كۆرۆناوە 22 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 141 توشبو بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون
ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی ئێران دواین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە وڵاتەكەی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش تاكو ئێستا 22 كەس بەهۆی توشبون بە ڤایرۆسەكە گیانیانلەدەستداوە.
141 كەس لە تەواوی ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، هەروەها 54 كەسی توشبوش لەئێستا ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، 141 كەس لە تەواوی ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، هەروەها 54 كەسی توشبوش لەئێستا ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە.
ئەمرۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند،"گەنجێكی عێراقی كە لە ئێران گەڕاوەتەوە و دانیشتوی شاری بەغدادە، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە".
درەنگانی شەوی رابردو لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند، ژمارەی مردوان لە 31 هەرێمی وڵاتەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 2744 كەس بەرزبوەتەوە و 78 هەزارو 497 كەس توشی ڤایرۆسەكە بون و 32 هەزارو 495 كەسیش چارەسەریان وەرگرتوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندوە.
بهپێی ئاماره جیهانیهكان، تا ئێستا ژمارهی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا زیاتر لە 81 ههزار كهسە، لهمانگی رابردوهوه تا ئێستا، له 42 وڵاتی جیهان ڤایرۆسەكە بڵاوبوهتهوه.
خەندان-
