ئێران.. کچە پەرستارێکی چاودێری تووشبوان بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

ئێران.. کچە پەرستارێکی چاودێری تووشبوان بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا
کچە پەرستارێکی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی شاری لاهیجان لە باکووری ئێران کە چاودێریی تووشبوان بەو ڤایرۆسەی لە ئەستۆ بووە، خۆشی تووش بووە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، "نەرجس خان‌عەلیزادە، تەمەن 25 کەلە نەخۆشخانەی "لاهیجان" کاری کردووە و پەرستاری تووشووەکان بووە، خۆشی تووشی ڤایرۆسەکە بووە، بەڵام بێ ئاگا لەوەی خۆشی بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ ئەو نەخۆشان تووش بووە و گیانی لەدەست داوە.

شارەزایانی بواری نەخۆشییە پەتایی و گوێزەرەوەکان لەو باوەڕە دان، هەرچەند ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم جیهان مەترسی و هەڕەشەیە، بەڵام لە ئێران بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێشکەوتووی تەندروستی و داخراوبوونی ئەو وڵاتە و شاردنەوەی زانیارییەکان، ئەم ڤایرۆسە زۆر جێگەی نیگەرانییە.

هاوکات ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش بە فەرمی نیگەرانیی خۆی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربڕیوە و ئاشکرای کردووە ڕێوشوینە تەندروستییەکانی ئێران هیچ پێوەرێکی زانستییان تێدا نییە .

لە زیاتر لە دە ڕۆژی ڕابردوودا جیاواز لەوەی ئێران بە فەرمی ئاماری گیان لەدەستدانی ١٦ کەس و ٩٦ تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاندووە، هاوکات چەندین بەرپرسی فەرمیش تووش بوون، بەڵام لە ڕیزی ئامارەکەدا ئەژمار نەکراون.












باسنيوز


Top