ئامارەکانی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووان بە کۆرۆنا

 ئامارەکانی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووان بە کۆرۆنا


بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26-2-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین گەیشتووەتە 78 هەزار و 62 کەس، کە 406 کەس زیادی کردووە و بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، کەم بووەتەوە.

هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، دوو هەزار و 922 کەسی دیکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور، ئیتاڵیا، یابان، ئێران، سەنگافورە، هۆنگ کۆنگ، ئەمریکا، تایلەند، تایوان، ئیتاڵیا، ئوسترالیا، بەحرێن، مالیزیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیمارات، بەریتانیا، کەنەدا، کوێت، مەکاو، ئیسپانیا، عێراق، عومان، فلیپین، نەمسا، ئیسرائیل، ئەفغانستان، جەزائیر، بەرازیل، کڕواتیا، لوبنان، بەلجیکا، کەمبۆدیا، میسر، فینلاند، لوبنان، نیپاڵ، سریلانکا و سوید تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بۆ ئەمڕۆ، وڵاتانی نەمسا، عومان، جەزائیر، کڕواتیا، سویسرا ببۆ خشتەکە زیادبوون و حاڵەتی کۆرۆنایان تێدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان لە چین گەیشتووەتە دوو هەزار و 715 کەس، کە بە بەراورد بە رۆژی سێشەممە (دوێنێ)، 14 کەس زیاتر مردوون.

ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە:

- دوو هەزار و 715 کەس لە چین

- 16 کەس لە ئێران

- چوار کەس لەناو کەشتییەکی ناو ئاوەکانی یابان

- 12 کەس لە کۆریای باشوور

- دوو کەس لە گۆنگ کۆنگ

- کەسێک لە یابان

- کەسێک لە تایوان

- کەسێک لە فەرەنسا

- کەسێک لە فلیپین

- 11 کەس لە ئیتاڵیا

هەر بەپێی خشتەکە، لە چین 29 هەزار و 839 تووشبووی ڤایرۆسەکە، چاک بوونەتەوە، کە ئەو ژمارەیەش بە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو، دوو هەزار و 428 کەس زیاد بووە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.

ئاماری راستەوخۆی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا






باسنیوز
Top