رێكخراوی تەندروستی جیهانی: دەبێت جیهان زیاتر خۆی بۆ کۆرۆنا ئامادەبکات
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئێستا زووە بۆ ئەوەی بڵێن پەتاکە لە هەموو جیهان بە بەربڵاوی بڵاوبووەتەوە، بەڵام دەبێت وڵاتان لە دۆخی ئامادەکاریدابن.
رێكخراوە جیهانییەکەی تایبەت بە تەندروستی دەڵێت هەرچەندە ئێستا ژمارەی رۆژانەی حاڵەتەکان لە جیهاندا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بەڵام لە جیهاندا رۆژانە لە وڵاتی جیاواز حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێن و بەشێكی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشی گرتووەتەوە.
بەگوێرەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تاوەکو ئێستا لە وڵاتە پێشکەوتووەکان رێژەی مردن تەنیا لە دەوری ٢٪ بووە، بەڵام لە وڵاتانی دیکەی کە سیستەمی تەندروستییان خراپە، تاوەکو ئێستا مەترسیی مردن زیاترە و رێژەی مردن نەزاندراوە.
