ترەمپ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هیندستان
بەرپرسانی هیندستان ئەم سەردانەی ئەمڕۆ دوشەممە دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتەکەیان کە ماوەی 17 کاتژمێری خایەند، بە نیشانەی لێکنزیکبونەوەی بەرڤەوەندییەکانی نێوانیان ناوبرد لەڕوی سیاسی و ئەمنی و ئابورییەوە.
ناریندەران مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان بە ییاوەری هێزە ئاسمانیییەکان لە قڕۆکەخانە ئامادەبون بۆ پێشوازی لە ترەمپ و میلانیای هاوژینی.
لە ئەحمەد ئاباد سەدان هەزار كەس گردببنەوە بۆ پێشوزایكردن لە ترەمپ و میلانیا-ی هاوژینی، کە کڵاوی سپی نیشانەی ئاشتیان لەسەرکردبو.
ئەوەش لەكاتێكدایە وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نزیكدەبێتەوە و ئاژانسەكان ئاماژە بەوەدەكەن، دۆناڵد ترەمپ ئەو هەنگاوەی مودی بەرزدەنرخێنێت بۆ كۆكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك پێشوازی لێبكەن.
خەندان-
