ترەمپ: دانوستانەکان لەگەڵ تاڵیبان سەرکەوتوبن، رێککەوتنی ئاشتی واژۆدەکەم
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ هیندستان لە باخچەی کۆشکی سپی لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان رایگەیاند، "بەڵێ، ناوەکەم دەخەمە سەر رێکەوتنەکە".
بڕیارەکان بەندن بەو پێشڕەوییانەوە کە دەکرێن لە میانەی ئاگربەستە کاتییەکەدا
ترەمپ ئاماژەی بەو جۆرە رێککەوتنە نەدا کە ئامادەیە واژۆی بکات، بەڵام وتی، "بڕیارەکان بەندن بەو پێشڕەوییانەوە کە دەکرێن لە میانەی ئاگربەستە کاتییەکەدا".
باسی لەوەشکرد، "دەمەوێت ببینم ئەم هەفتەیە چۆن دەڕوات، ئەگەر لە ماوەی رۆژەکانی داهاتودا سەرکەوتو بێت ئەوا ناوی خۆمی دەخەمە سەر، ئێستا کاتی ئەوەیە سەربازەکان بگەڕێنەوە بۆ نیشتیمان، ئەوانیش دەیانەوێت کۆتایی پێبێت".
پێموایە تاڵیبانیش دەیانەوێت بگەن بە رێکەوتنێک، ئەوانیش هیلاک بون لە شەڕکردن
لەبارەی ویستی تاڵیبان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی درێژخایەتی ئەفغانستان، ترەمپ دەڵێت، "پێموایە تاڵیبانیش دەیانەوێت بگەن بە رێکەوتنێک، ئەوانیش هیلاک بون لە شەڕکردن".
22ی ئەم مانگە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئەگەر لێکتێگەیشتنەکەی نێوان شاندی ئەمریکا و تاڵیبان سەرکەوتوبێت، ئەوا لە 29ی ئەم مانگەدا رێککەوتنەکە لە دۆحەی پایتەختی قەتەرە واژۆدەکەین".
بە ماوەیەکی کورت دوای واژۆکردنەکە دانوستاندنی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان دەستپـێدەکات
ئاماژەی بەوەشکرد، بە ماوەیەکی کورت دوای واژۆکردنەکە دانوستاندنی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانی دەستپـێدەکات.
پێشتر چەندینجار حكومەتی ئەمریكا و تاڵیبان دانوستان و گفتوگۆیان بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبەرامبەر كۆتایهێنان بەتوندوتیژییەكان ئەنجامداوە
پێشتر چەندینجار حكومەتی ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبان دانوستان و گفتوگۆیان بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبەرامبەر كۆتایهێنان بەتوندوتیژییەكان ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی توندوتیژییەكانی تاڵیبانەوە دانوستانەكان بەرهەمێكی نەبوە.
زیاتر لە ساڵێکە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەگەڵ بزوتنەوەی چەکداری تاڵیبان لە دانوستاندندایە، ئەگەر ئەم رێککەوتنە سەربگرێت ئەوا نزیکەی نیوەی ئەو 13 هەزار سەربازەی ئەمریکا لە ئەفغانستانن ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.
خەندان
