بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران پشووی فەرمی راگەیەندرا

 بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران پشووی فەرمی راگەیەندرا
بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە سەرجەم قوتابخانەكانی هەشت پارێزگای ئێران بۆ دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا و لە چەند شارێكیش یەك ھەفتە کرایە پشووە.

مەسعود سەقفی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروه‌ردەی ئێران رایگەیاند، بەھۆی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوه‌نده‌كانی خوێندن، له‌ سەرجەم قوتابخانەكانی ورمێ، تاران، ھەمەدان، قەزوین، ئەردەبیل و گوڵستان رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە كراوه‌تە پشوو. لە پارێزگای گەیلان و مەركەزیش یەك ھەفتە پشوو راگەیەندرا.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، تا ئێستا 6 کەس بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.







K24
Top