ئەردۆغان: لەبارەی دۆخی ئیدلب لەگەڵ مێرکڵ و ماکرۆن کۆدەبینەوە

ئەردۆغان: لەبارەی دۆخی ئیدلب لەگەڵ مێرکڵ و ماکرۆن کۆدەبینەوە
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، رۆژی 5ی ئاداری 2020 لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆککۆماری فەرەنسا کۆدەبنەوە و باسی رەوشی ئیدلب دەکەن.

لەکاتێکدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا مۆڵەتی کۆتایی ئەم مانگەی بە سووریا داوە بەوەی ئەگەر بەرەو سنوورەکانی رێککەوتننامەی سۆچی پاشەکشێ نەکات لێیاندەدات، بەڵام سوپای سووریا بە هاوکاری رووسیا بەردەوامە لە پێشڕەویکردن و تێکشکاندنی گرووپە چەکدارییەکانی هاوکاری تورکیا.

ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە 22-02-2020 لەمیانی گوتارێکی لە شارۆچکەی بارگامای سەر بە پارێزگای ئیزمیر رایگەیاند: "پەیوەندیی تەلەفۆنیم لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ و ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجامداوە و قۆناخی داهاتوو کۆبوونەوە دەبێت لەگەڵیاندا. رۆژی 5ی ئادار کۆدەبینەوە و دیسانەوە باس لە کێشەی ئیدلب دەکەین".

ئەردۆغان هەروەها پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤیلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیاش ئەنجامدابوو بەڵام باسی لێوە نەکرد.

سوپای سووریا لە پێشڕەویدایە و پێداگرە لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئیدلب و پاشەکشێ پێکردنی گرووپە چەکدارەکانی هاوکاری تورکیا.

هەفتەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداریی دایە شام لەوەی ئەگەر تاوەکو کۆتایی شوبات لە خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا پاشەکشێ نەکات، لە ئاسمان و زەمینەوە لێیاندەدات.
Top