وه‌زیری به‌رگریی توركیا: شەڕمان له‌گه‌ڵ رووسیا ناوێت
خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگه‌یاند، "به‌رده‌وامین له ناردنی هێز بۆ سووریا، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێز به‌كارده‌هێنین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ئیدلب. سوورین له گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته، بۆ ئه‌مه‌ش پلانی ئه‌ی و بی و سی ئاماده‌ن".
بە گوتەی ئەو وەزیرە، به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی سووریا رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ هاتنی شه‌پۆلی نوێی كۆچبه‌ران به‌ره‌و سنووره‌كانی توركیا. "له كاتێكدا وڵاته‌كه‌مان چیدیکە به‌رگه‌ی كۆچبەری زیاتر ناگرێت".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا راشیگه‌یاند، تاوەکو ئه‌و كاته‌ی سووریا سه‌قامگیر ده‌بێت، ده‌ستووری نوێ داده‌ڕێژرێت، حكومه‌تێكی دیموكراسی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستبه‌كارده‌بێت و ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێت، هێزه‌كانیان له خاكی سووریا پاشهكشهناکەن.
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی رووسیا داوای لە تورکیا کردبوو پاڵپشتی بۆ "تیرۆریستان" بووەستێنێت، و راشیگەیاندبوو کە فڕۆکەکانیان ئەو گرووپانەیان کردووەتە ئامانج کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن. ئاكار دەڵێت، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیاز و مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیمان دژی رووسیا نییه. دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست و له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك به‌رده‌وامده‌بین".
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، توركیا ئه‌ندامێكی به‌هێزی ناتۆیه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ کڕینی پاتریۆتی ئه‌مریكا ده‌كەن و جه‌ختیشیكرده‌وه، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا، سیستمی ئێس 400ی رووسی كارا ده‌كرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسێکی باڵای تورکیا رایگەیاندووە، تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە دوو سیستمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت لە سنوورەکانی باشووری تورکیا - سووریا بڵاوبکاتەوە بۆئەوەی لە ئەگەری هەر هێرشێکی سووپای سووریا بەرپەرچی بداتەوە.
