دەمیرتاش نامەیەك بۆ سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ دەنێرێت

دەمیرتاش نامەیەك بۆ سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ دەنێرێت
دەمیرتاش لە نامەیەكیدا بۆ ئیمامئۆغڵو لەڕێگەی پارێزەرەكانییەوە، ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەوەی پشتگیری لە ژینگە و كولتوور بكات و هەڵوێستێكی شەڕەفمەندانەیە، سوپاسی ئیمامئۆغڵو دەكەم كە دژی ئەنجامدانی پڕۆژەی (گەرووی ئیستانبۆڵ)ە، چونكە ئەو پڕۆژەیە دژی ژینگەی ئیستانبۆڵە.

دەمیرتاش لە نامەكەدا دەنووسێت: "مرۆڤ خاوەن و سەركردەی ژینگە نییە، بەڵكوو مرۆڤ پارچەیەكە لە ژینگە، بۆیە پیرۆزبایی لە ئیمامئۆغڵو دەكەم كە پارێزگاری لە ژینگەی ئیستانبۆڵ دەكات. ئیستانبۆڵ موڵكی كەس نییە، بەڵكوو بایەخی ئەو شارە مەدەنییەتێكی هاوبەشە".










باسنيوز


Top