سبەی هەینی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئێران دەستپێدەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵمەتی بانگشەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئێران لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە وەستێنرا، و سبەینێ هەینی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران دەستپێدەکات.
بڕیارە سبەی هەینی دەرگای بنکەکانی هەڵبژاردن بەڕوی دەنگدەراندا دەکرێتەوە
هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئێران کە لە 13ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردبو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەستێنرا، بڕیارە سبەی هەینی دەرگای بنکەکانی هەڵبژاردن بەڕوی دەنگدەراندا بکرێتەوە.
سبەینێ هەڵبژاردنی خولی یانزەهەمینی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمینی ئەنجومەنی شارەزایانی ئەو وڵاتە.
حەوت هەزار و 143 کەس خۆیان کاندیدکردوە، بۆ بەدەستهێنانی 290 کورسی لە پەرلەمانی ئێراندا، کە پێنج کورسیان بۆ کەمایەتییە نەتەوەی و ئاینییەکان تەرخانکراوە
لە هەڵبژاردنەکەدا حەوت هەزار و 143 کەس خۆیان کاندیدکردوە، بۆ بەدەستهێنانی 290 کورسی لە پەرلەمانی ئێراندا، کە پێنج کورسیان بۆ کەمایەتییە نەتەوەیی و ئاینییەکان تەرخانکراوە.
هەڵبژاردنەکە لە 55 هەزار ناوەندی دەنگداندا بەڕێوەدەچێت، کە بەسەر 208 بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردندا دابەشکراون لەسەتاسەری وڵاتدا
دوێنێ چوارشەممە عەبدولڕەزا رەحمانی، وەزیری ناوخۆی ئێران لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هەڵبژاردنەکە لە 55 هەزار ناوەندی دەنگداندا بەڕێوەدەچێت، کە بەسەر 208 بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردندا دابەشکراون لەسەتاسەری وڵاتدا
خەندان
