ئەڵمانیا؛ بەهۆی دو روداوی تەقەكردنەوە 13 كەس بونە قوربانی
پۆلیسی رۆژئاوای ئەڵمانیا رایگەیاندوە،"درەنگانی شەوی رابردو دو روداوی تەقەكردن لە دو ناوچەی جیاواز لە ناوچەی هانا لە نزیك شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا رویداوە و بەو هۆیەوە 9 كەس كوژراون و 2ی دیكەش برینداربون"
هەردو روداوەكە لە دو شوێنی جیاوازی نێرگەلە كێشان روداوە لە ناوچەی هانا نزیك فرانكفۆرت
بەگوێرەی پۆلیسی ئەڵمانیا، هەردو روداوەكە لە دو شوێنی جیاوازی نێرگەلە كێشان روداوە لە ناوچەی هانا نزیك فرانكفۆرت، بە جۆرێك بكوژەكە سەرەتا لە یانەی یەكەم سێ كەسی كوشتوە و دواتر لە یانەی دوەم پێنج كەسی دیكەی كوشتوە و بەیانی ئەمڕۆش پۆلیس چونەتە ماڵی بكوژەكە و تەرمی خۆی و كەسێكی دیكەیان بە كوژراوی دۆزیوەتەوە، دواتریش كەسێكی دیكە لە بریندارەكان گیانی لەدەستداوە، بەو پێیەش ئاماری كوژراوان بۆ 11 كەس بەرزبوەتەوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا راشیگەیاندوە،"لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستیپێكردوە و بەگوێرەی زانیارییەكان بكوژەكە پێشتر هیچ كردەوەیەكی تاوانكاری ئەنجامنەداوە".
خەندان
