وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا به‌ڵێن به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌دات

وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا به‌ڵێن به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌دات
لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا رۆڵی ھێزی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە داعش بەرز دەنرخێنێت و بەڵێن دەدات، ھاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە بەردەوام بن.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزیری بەرگری ئیتالیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان دۆستێکی نزیکی ئیتالیایە. پێشتریش سەردانی ھەولێرم کردبوو، ئێستاش جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبوونەوەمان ھەبوو.

له‌ تویته‌كه‌یدا گوێرینی نووسیویه‌تی: پاڵپشتی ئیتالیام بۆ ھێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە و سوپاسی رۆڵی ئازایانەی پێشمەرگەم کرد، بەتایبەتی لەشەڕی دژ بە داعش.
Top