رووسیا هاتنی هاووڵاتی چینی بۆ وڵاتەکەی قەدەغەکرد

رووسیا هاتنی هاووڵاتی چینی بۆ وڵاتەکەی قەدەغەکرد
میخائیل میشوستین، سەرۆک وەزیرانی رووسیا واژۆی لەسەر بڕیارێک کرد کە هاتنی هەموو هاووڵاتییەکی چینی لەژێر هەر ناونیشانێک قەدەغەکرد.

بەگوێرەی بڕیارەکە، لە رۆژی پێنجشەممەوە، رووسیا رێگا نادات هیچ هاووڵاتییەکی چینی بچێتە وڵاتەکەی، تەنانەت ئەگەر هاووڵاتییەکە بۆ خوێندن، کار، گەشتیاریی و کاری تایبەتیش بیەوێت بچێتە رووسیا.

ئەم بڕیارەی رووسیا، بەهۆی زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە چین و مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەیەتی بەشێوەیەکی بەرپێنەگیراو.

کۆرۆنا دوو هەزار و 12 کەسی کوشتووە و زیاد لە 75 هەزار کەسیش تووشبوون و لەو ژمارەیەش، 74 هەزار و 186 کەسیان لە چینن.



K24
Top