عەباس موسەوی : هەڵبژاردن له ئەمەریكا ناشەفافن

 عەباس موسەوی : هەڵبژاردن له ئەمەریكا ناشەفافن
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و دەڵێت" گرنگی بە چاککردنەوەی سیستەمی ناشەفاف و نادیموکراتیەکانی خۆت بدە، پێش ئەوەی باسی یاسایی بونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی دیکە بکەیت".

سیستەمی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەنگی زۆرینەی خەڵکەکەی پشتگوێ دەخات




عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت" سیستەمی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەنگی زۆرینەی خەڵکەکەی پشتگوێ دەخات، دەبێت بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بەوە بۆچونی گەلی ئەمریکا وەربگرن".

بەرلەوەی وانەی دیموکراتی و شەفافیەت بە ئێمە بڵێنەوە پێویستە بە سیستەمی هەڵبژاردنی خۆتاندا بچنەوە



موسەوی وتیشی" بەرلەوەی وانەی دیموکراتی و شەفافیەت بە ئێمە بڵێنەوە پێویستە بە سیستەمی هەڵبژاردنی خۆتاندا بچنەوە".

ئەو وتانەی موسەوی دوای ئەوە هات، رێکەوتی 14 ی ئەم مانگە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر لەسەر زاری برایان هوک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە ئێران بڵاویکردوە" رژێمی ئێران رێکەوتی 21ی مانگ پرۆسەی بەناو هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات، کە هەر لە ئێستاوە بەر لە جونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بڕیاریداوە کێ دەربچێت و کێ دەرنەچێت، داوا لە حکومەتی ئێران دەکەین هەلی هەڵبژاردنێکی راستەقینە بە گەلەکەی بدات".






خەندان
Top