ترەمپ داوا لە روسیا دەکات واز لە پاڵپشتی رژێمی ئەسەد بهێنێت

ترەمپ داوا لە روسیا دەکات واز لە پاڵپشتی رژێمی ئەسەد بهێنێت
وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی لێدوانێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی باسی لە ویستی خۆی، بۆ وەستانی پاڵپشتییەکانی روسیا بۆ رژێمی بەشار ئەسەد کردوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیای راگەیاندوە، کە واشنتن دەیەوێت روسیا پاڵپشتییەکانی بۆ رژێمی ئەسەد بوەستێنێت


لەراگەیەندراوێکدا جۆد دیر، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیای راگەیاندوە، کە واشنتن دەیەوێت روسیا پاڵپشتییەکانی بۆ رژێمی ئەسەد بوەستێنێت".

ترەمپ نیگەرانی خۆی لەبارەی رەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا دەربڕیوە، سوپاسی هەوڵەکانی تورکیاشی کردوە کە بۆ رێگریکرن لە رودانی کارەساتێکی مرۆیی لەو پارێزگایەدا دەیدات


ئاماژەی بەوەشکرد، "ترەمپ نیگەرانی خۆی لەبارەی رەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا دەربڕیوە، سوپاسی هەوڵەکانی تورکیاشی کردوە کە بۆ رێگریکرن لە رودانی کارەساتێکی مرۆیی لەو پارێزگایەدا دەیدات".

ماوەی سێ مانگە هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د كه‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت، هێرشی زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له‌ باكوری سوریا ئەنجامداوە، كه‌ توركیا 12 خاڵی چاودێری له‌و پارێزگایه‌ هه‌یه‌، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌ ناچاربون ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا بڕۆن.

لە 5ی ئەم مانگەوە تا ئێستا رابردودا لەبۆردومانەکانی سوپای سوریا بۆ سەر خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا لە ئیدلیب، 13 سەربازی تورکیا کوژران، لەبەرامبەردا تورکیا بۆردومانی دەیان بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەسەدی کرد، بەمەش هێندەی دیکە گرژیوئاڵۆزییەکانی ئەو پارێزگایە زیادی کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتایی ئەم مانگەی وەک دوا وادە بۆ کشانەوەی سوریا لە ناوچەکانی رێککەوتننامەی سۆچی داناوە، ئەگەر سوپای ئەسەد لەو ماوەیەدا ئۆپەراسیۆنەکەی لە ئیدلیب نەوەستێنێت، تورکیا ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی لەدژی سوپای سوریا ئەنجامدەدات.

لەبارەی لیبیاشەوە سەرۆکی ئەمریکا بە ئەردۆگانی راگەیاندبو، "بونی دەستێوەردانی دەرەکی لەکاروباری ناوخۆی لیبیا جگە لەزیاتر ئاڵۆزکردنی رەوشەکە هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت".






خەندان
Top